(ABNA24.com) کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له‌وه ده‌کات که داعش ئه‌ندامه‌کانی ئاگادار کردۆته‌وه و هاوکات هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی کارگه و سایلۆکانیش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ غه‌یاس سوورچی کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌کانمان چه‌کدارانی داعش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌ندامه‌کانی خۆیان ئاگادار کردۆته‌وه که ده‌ست له هیچ شتێک نه‌پارێزن و هه‌رچی هاته به‌رده‌ستیان بیسووتێنن به کارگه و سایلۆکانیشه‌وه".
ناوبراو وتیشی: "چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو داعش کۆگایێکی گۆگردیان سووتاندووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ش زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر به‌ر گه‌نم و جۆی جووتیاران که‌وتووه به‌و هۆیه‌شه‌وه که‌سێک گیانی له‌ده‌ست داوه و نزیکه‌ی 40 که‌سیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌کان و دووچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون".
سوورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "که‌مێک پێش ئێستا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ کراوه و به ملیۆنان دۆلاریش زیان به‌ر ئه‌و کارگه حکومیه که‌وتووه".
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥١
News ID: 957311
کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له‌وه ده‌کات که داعش ئه‌ندامه‌کانی ئاگادار کردۆته‌وه و هاوکات هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی کارگه و سایلۆکانیش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانده‌کات.